١٧ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٤:٠٩
Source: Mehrnews
فوئاد حسێن: هەڕەشەکانی ئیسرائیل دژی عێراق بەردەوامە

وەزیری دەرەوەی عێراق بە ئاماژە بە درێژەی هەڕەشەکانی ڕژیمی زایۆنی دژی عێراق، لوبنان و سووریا، وتی: لێدوانەکانی تام باراک لەبارەی عێراق دوورە لە ڕاستی.

 فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بە ئاماژە بە درێژەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل لە دژی عێراق، لوبنان و سووریا، وتی: عێراق زیاتر لە هەموو وڵاتانی ناوچە کەوتۆتە ژێر کاریگەریی ناکۆکییە ناوچەییەکان.

وەزیری دەرەوەی عێراق هەروەها هوشداری بە لایەنە بیانییەکان بۆ دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق دا و وتیشی: هەندێک وڵات حەز ب سەرکەوتنی لایەنێکی دیار لە دەوڵەتی عێراق دەکەن، بەڵام بڕیاری کۆتایی لەوبارەیە لە لایەن خود عێراقییەکانەوە دەدرێت.

ناوبراو هەروەها لە کارەدانەوە بە لێدوانەکانی ئەمدواییەی راسپاردەی تایبەتی ئمریکا بۆ کاروباری سووریا، جەختی کرد: لێدوانەکانی تام باراک لەبارەی عێراق لەگەڵ واقیعی ئەم وڵاتە ناخوێنێتەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha